بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-4-2021، جێین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر، سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری کردووە.
جێنین هێنیس پلاسخارت هێرشەکە بە نموونەی ھەوڵێكی دیكەی مەترسیدار بۆ دروست كردنی گرژی و ھەڕەشەكردن لە سەقامگیری ناوبردووە.
نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشەکە، داوای لە حکوومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە ھەوڵەكانیان بەشێوەیێكی خێرا بۆ رێگری كردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە، یەک بخەن.
شایانی باسە شەوی چوارشەممە 14-4-2021، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بە فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی TNT رێژکراو، هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment