ئێمە دانوستانمان لەگەڵ پەکەکە نەکرد بەڵکوو ئەردۆغان بوو/ دەبێت AKP یش هەڵبوەشێتەوە

بەشی تورکیا- دەمیرتاش لە لێدوانێکدا وەڵامی چەند پرسیاری لەبارەی گۆشەگیر کردنی ئۆجەلان و داخستنی هەدەپە و پرسە سیاسییەکانی دایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەی «ینی یاشام»دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەوەی بەسەر هەدەپەدا جێبەجێ دەکرێت، دەبێت بەسەر پارتی داد و گەشەپێدانیشدا جێبەجێ بکرێت.

دەمیرتاش ده‌شڵێت: "ئەگەر هەدەپە لەسەر بەشداربوونی لەپرۆسەی ئاشتیی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان دادەخرێت، ئەوە ئاکەپەش هەمان تاوانی کردووە و دەبێت ئەویش دابخرێت".

دەمیرتاش وتووشیه‌تى: "شاندەکانی پارتی دیموکراتی گەلان لەکاتی سەردانیان بۆ ئیمراڵی ‌و قەندیل، بەپێی دەستەبەری یاسای ژمارە 6551و پشتیوانی‌ و ڕەزامەندیی ئەردۆغان‌ و حکوومەتی تورکیا ڕۆیشتوون، بەڵام ئەوەی ڕوونە هێنانە بەرباسی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان، بەهۆی گوشارەکانی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا و پاڵپشتی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدارەوە بووە".

هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە جەختی کردۆتەوە، بابەتی داخستنی هەدەپە پرسێکی تەواو سیاسییە و پەیوەندیی بەهەڵبژاردنەکانەوە هەیە.

دوای ئەوەی مانگی رابردوو سکاڵای یاسایی لەلای دادگای دەستووری تورکیا بۆ داخستنی هەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی بەڕێکخراوە تیرۆریستییەکان تۆمار کرا، رۆژی چوارشەممە دادگاکە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەسەر تۆمەتبارکردنە، سکاڵاکەی ڕەت کردەوە.

دادگەی دەستووریی تورکیا رایگەیاندووە، ئەو سکاڵایەی لەسەر هەدەپە تۆمەتبارکراوە کەموکوڕی تێدایە، بۆیە جارێکی تر ڕەوانەی دادگەی باڵای تورکیای کردەوە، بەڵام ئەگەر دادگەی باڵای تورکیا کەموکوڕییەکان پڕبکاتەوە، چاوەڕواندەکرێت دووبارە لەدادگەی دەستووریدا بابەتی داخستنی هەدەپە ببێتەوە رۆژەڤ.

دەمیرتاش لە وەڵامی پرسیارێکدا کە پەیامی ئێوە لەبارەی مانگرتنی ژمارەیێک لە زیندانیان لەسەر گۆشەگیر کردنی ئۆجەلان چییە؟ دەڵێت: گۆشەگیر کردنی زیندانیان ئەنجامی گەیشتن بە بنبەستی سیاسییە. تا ئەو کاتەی حکوومەت سیاسەتی خۆی هەمبەر نەگۆڕێت گۆشەگیر کردنی زیندانیانیش کاریگەریی لەسەر باشتر بوونی بارودۆخی سیاسی نابێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1473

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha