ڕوونکردنەوەی ENKS لەبارەی سەردانەکەیان بۆلای ئەحمەد شەرع

بەرپرسێکی ئەنەکەسە ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ ئەحمەد شەرع داوا دەکەن شاندی یەکگرتووی کورد ببینێت و مافە نەتەوەییەکانی کوردیش لە سووریادا گەرەنتی بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیعمەت داوود، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە ڕاگەیاندووە: هەرچەندە ئامادەکاری کراوە بەڵام بەهۆی ئەوەی ئامادەکارییەکان تەواو نەبوون بۆیە تائێستا ئەنەکەسە بەشێوەیەکی فەرمی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع بانگهێشت نەکراوە.

ناوبراو دەشلێت: "ئەگەر کۆبوونەوەکەش بکرێت ئێمە داوا لە سەرۆک کۆمار دەکەین چاوی بەشاندی هاوبەشی کورد بکەوێت چوونکە وەک لایەنی سەرپشککراو بۆ پرسی کوردی دەزانین، دواتریش ڕوانگەی خۆمان لەسەر پرسی کورد و سووریا بەگشتی دەخەینەڕوو".

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە ئەوەشی خستووەتەڕوو: سوریا وڵاتێکی فرە نەتەوە و پێکهاتەیە و پرسی کورد و داواکارییەکانیشی پێویستە بە شێوەیەکی دەستووری چارەسەر بکرێن، بۆ کۆی سووریاش ئەنەکەسە داوای وڵاتێکی هەمەڕەنگ و دیموکراسی دەکات بەجۆرێک لە دەستووردا تایبەتمەندی هەموو پێکهاتەکان ڕەچاو بکرێت و دانیش بە مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریادا بنرێت.

News ID 226160

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha