بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆماس باراک، باڵيۆزى ئه‌مريکا له تورکيا و نێرده‌ى تايبه‌تى سەرۆکی ئەو وڵاتە بۆ سووريا، په‌يوه‌ندييه‌کى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجامدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، له په‌يوه‌ندييه‌که‌دا هه‌ردوولا دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌کانى ناوچه‌که‌يان تاوتوێ کرد. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕابوون که پێويسته کێشه‌کان له ناوچه‌که به ڕێگه‌ى گفتوگۆ و لێکگه‌يشتن، چاره‌سه‌ر بکرێن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: تۆماس باراک سوپاس و ستايشى بۆ ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى و هاوکارى و يارمه‌تيدانى له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى کورد له سووريا له‌گه‌ڵ ديمه‌شق، دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها داواى به‌رده‌واميى گێڕانى ڕۆڵه ئه‌رێنييه‌که‌ى لێکرد.
Your Comment