بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆم کیمیک، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کانادا، لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بە سەرۆکایەتی کارامووس ئەحمەد لە ئۆتاوا جەختی کردەوە کە حکوومەتی کەنەدا تەنها لە دۆخێکدا دیمەشق بە فەرمی دەناسێنێتەوە کە خۆبەڕێوەبەری کوردەکان قبووڵ بکات.
لەم دیدارەدا، کە بە ئامادە بوونی کارامووس ئەحمەد، سەرۆکی هاوبەشی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەڕێوەچوو، دوو لایەنەکە سەبارەت بە کێشە کولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کۆمەڵگەی کورد لە کانادا و هەروەها بارۆدۆخی گشتیی کوردەکان لە بواری نێونەتەوەیی گفتوگۆیان کرد.
کارامووس ئەحمەد جەوی گفتوگۆکانی (دۆستانە و بنیاتنەر) وەسف کرد و وتی: دوو لایەنەکە لەسەر گەڕاندنەوەی دەرفەتەکان بۆ هاوکاری زیاتر لە داهاتوودا ڕێککەوتن.
هەروەها میوانداری و دیدی ئەرێنیی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کەنەدای بەرز نرخاند.
Your Comment