بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەژماری خۆی لە تۆڕی X بڵاوی کردوەتەوە: "کەیفخۆش بووم بە سەردانی بەڕێز عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پێشووی (هەدەپە). ئێمە ڕەوشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و پێڤاژۆی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیامان باس کرد. دانیشتنێکی باش بوو".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی مەزڵووم عەبدی ئەوەش هاتووە: "گرنگیمان دا بە پشتگیری کردنی خەباتی ئاشتی و ئارامی و دەرفەتی چارەسەری سیاسی لە سووریا و ناوچەکە".
عوسمان بایدەمیر، کەسایەتی سیاسی و پارێزەرە، ماوەی ۱۰ ساڵ سەرۆک شارەوانی ئامەد بووە. لە ساڵی ۱۹۹۹ـەوە هاتووەتە ناو کەیسی پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ئەندامی پەرلەمان بووە لەسەر لیستی هەدەپە.
Your Comment