300 گیراوی داعش لە گرتووخانەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا هەڵاتوون

بەشی جیهان- پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەزاری سەرچاوەکانی خۆیەوە ئیدیعا دەکات لە هێرشەکەی ڕۆژی 20ی جانیڤێریی داعشدا بۆ سەر گرتووخانەی سناعە لەحەسەکە نزیکەی 300 چەکداری داعش هەڵاتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپی تیرۆریستیی داعش ڕۆژی 20ی جانیڤێریی 2022 بۆ ئازاد کردنی شەڕکەرانی بەندکراوی خۆی لە گرتووخانەی سناعە لە شاری حەسەکە کە لە ژێر کونترۆڵی هێزە کوردەکانی سوورایە هێرشێکی دەست پێکرد. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داعش لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکەدا 100 چەکداری خۆی بۆ هێرشەکە بەکار هێنا کە بەندکراوەکانی خۆی کە هەندێکیشیان لە سەرکردەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستیەن لە زیندان ئازاد بکات.

ئەم پەیمانگایە لە زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە ئیدیعا دەکات لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکەدا نزیکەی 300 بەندکراوی ئەم گرووپە بەکەڵک وەرگرتن لەو بشێوەیەی دروست بووبوو توانیان لە گرتووخانەکە هەڵێن.

ئەم پەیمانگایە دەیشنووسێت هەرچەند کە ژمارەیێک لە هێزە کوردەکان لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەست دا بەڵام دەتوانین بڵێین ئەم هێرشە سەرکەوتنێک بۆ هێزە کوردەکان و شکستێک بۆ داعش بوو.

پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی هۆکاری شکست هێنانی چەکدارانی داعش دەنووسێت: ئەم گرووپە لە هێرشەکەیدا بۆسەر گرتووخانەی سناعە نەک هەر نەیتوانی ئەو کەسانەی کە دەیویست ئازادیان بکات؛ ئازاد بکات بەڵکوو 400 چەکداریشیان کوژران.

گۆڤاەرکە لەبارەی هۆکاری سەرکەوتووانە بوونی ئەدای هێزە کوردییەکان لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی داعش لە هێرشەکەی سەر سناعەدا دەنووسێت: یەکەم ئەوەی کە هێزە کوردییەکان سەرکەوتنێکی دیکەیان بە ناوی خۆیان لە دژی داعش تۆمار کرد. دووهەم هێزە کوردەکانی سووریا هاوکاریان لەگەڵ هاوپەیمانانی دژە داعش تازە کردەوە و جارێکی دیکە پشتگیریی نێونەتەوەیی لە کوردەکان جەختی لەسەر کرایەوە. لەکۆتایشدا کوردانی سووریا توانییان ئاوڕی میدیا جیهانییەکان بخەنە سەر خۆیان و دەریبخەن کە هێزێکی ناوچەیی خەریکە شەڕی هەموو داعش دەکات.

News Code 5090

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha