بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێشوازی لە وتەکانی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەکات

بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا پێشوازیی لەلێدوانی میخائیل بۆگدانۆڤی جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە بەیاننامەکەدا کە لە پێگەی فەرمی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە دەڵێت: لێدوانەکانی بۆگدانۆڤ دەبارەی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور لە سووریا و باسکردنی لە بابەتی پێویستی بەشداریکردنی نوێنەری ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا تێیدا، گوزارشتە لەو راستییەکەی کە سووریا لەم قۆناغەدا هاوشێوەی قۆناغەکانی تر پێویستی پێیەتی.

هەروەک هاتووە: "ئەو لێدوانە لەگەڵ دیدگای ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەربارەی دۆخی سووریادا دێتەوە، کە بریتییە لە پێویستی بەشداریکردنی هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە پڕۆسەی چارەسەر و گفتوگۆی قەیرانی سووریا و بەشداریکردن لە لیژنەی نووسینەوەی دەستوور کە پێویستییەکی سوورییەکانە و دەستەبەری ئایندەیەکی دادپەروەرانە و یەکسانیان بۆ دەکات.".

ئیدارەی خۆسەر پێشیوایە کە ڕووسیا رۆڵێکی گرنگ لەو پرسەدا دەگێڕێت، بۆیە پێشوازیی لەوە دەکات کە مۆسکۆ ببێتە گەرەنتیکەری هەر هەوڵێک بۆ سەقاگیری ناوچەکە.

شایانی باسە رۆژی هەینی 18ی 2ی 2022 پێگەی "ڕووسیا تودەی" لەزاری میخائیل بۆگدانۆڤ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاوە بڵاویکردۆتەوە، کە رووسیا لەگەڵ ئەوەدایە نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا کە ناوچەیەکی فراوانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریای لەژێر دەستدایە، بەشداریی لە لیژنەی نووسینەوەی دەستووری ئایندەی سووریادا بکات.

News Code 5174

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha