کاروانێکی نوێی هاوکاریی سەربازیی ‌و لۆجستیی هاوپەیمان گەیشتە سووریا

بەشی سووریا- کاروانێکی نوێی هاوکاریی سەربازیی‌ و لۆجستیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش ب ەسەرۆکایەتیی ئەمریکا گەیشتۆتە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا له ‌پارێزگای حەسەکە.

کوردپرێس: تۆڕی هەواڵیی "نەهر میدیا" بڵاویکردۆتەوە، کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا لە 35 بارهەڵگر پێکهاتوون کە کەلوپەلی سەربازی ‌و لۆجیستیان هەڵگرتووە و چەند تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنیشیان لەگەڵدا بووە، کاروانەکەش ڕوویانکردۆتە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە.

باس لەوەش کراوە، ڕەوانە کردنی ئەو کاروانە سەربازییە نوێیە بۆ بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکانی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لەناوچەکەدا.

لەماوەی ڕابردووشدا هێزەکانی ئەمریکا چەندین کاروان پشتیوانی سەربازی ‌و لۆجستیان رەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی عومەر لە گوندەواری دێرەزووری ڕۆژهەڵات کرد.

سەرچاوە: شارپرێس

News Code 4689

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha