بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی شاندە عێراقییەکە رایگەیاندووە: شاندەکە دەست بە ناونووسینی 800 خێزانی چەکدارانی داعش کە عێراقین، دەکات بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق و نیشتەجێکردنیان لە کەمپی جدعە لە باشووری شاری مووسڵی سەنتەری پارێزگای نەینەوا.
شێروان دووبەردانی هەروەها رایگەیاندووە: دوای وردبینی لە ناوەکان، ئەو 800 خێزانە بە چەند قۆناغێک دەگەڕێندرێنەوە عێراق.
کەمپی هۆل کەوتووەتە شاری حەسەکە و تێیدا ژن و منداڵەکانی چەکدارانی داعش دەستبەسەر کراون، کەمپەکە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) بەڕێوە دەبرێت.
بەپێی دوایین زانیاری، 57 هەزار و 460 کەس لەو کەمپەدا دەژین کە هەموویان ژن و منداڵن و لەو ژمارەیەدا، هەشت هەزار و 555 کەس (دوو هەزار و 529 خێزان)یان هاووڵاتیی عێراقین.
Your Comment