-
ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە:
کۆبوونەوە سەرەتاییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوون
بەشی جیهان- بەرپرسانی حکوومی عێراق لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوتی هەرێم لە ئیماڕات کۆ بوونەتەوە و گفتوگۆیان لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کردووە.
-
کۆمپانیای داناگاز:
نەدانی شایستەکانمان لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە ھۆکاری دانوستانمانە لەگەڵ بەغداد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمپانیای داناگازی ئیماراتی رایگەیاند حکوومەتی ھەرێم ٢٦٠ ملیۆن دۆلاری ئێمە قەرزدارە، تا ئەو قەرزەمان نەداتەوە مافی ئەوەی نییە داوای ئەوەمان لێ بکات غازەکەمان بە کێ بفرۆشین.
-
۷ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی هەواڵنێری ئانادۆڵو لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەست دا/وێنە
بەشی تورکیا- لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو، چوار منداڵ و سێ برای گیانیان لەدەستدا.
-
ڕووداوەکانی غەززە لە زاری کوردێکی دانیشتووی ئەو شارەوە
ئیبراهیم کوردی هاوڵاتیەکی کوردی دانیشتووی غەزەیە کە زیاتر لە سەدەیەکە باو و باپیرانی لە عێراقەوە چوونەتە فەلەستین دەڵێت: ژمارەیەکی زۆری خێزانی کورد لە غەزە دەژین، وەک هاوڵاتیانی دیکەی غەززە لە دۆخێکی سەختداین، دۆخی ژیانمان لەسەرووی هێز و توانای مرۆڤەوەیە، هیچ مرۆڤێکی سەر زەوی ناتوانێت بەرگەی ئەم نەهامەتیانە بگرێت، ئاو و کارەبا و سووتەمەنیمان نییە، خۆراکمان نەماوە، تەنها لە چاخی سەرەتاییدا مرۆڤ بەم جۆرە ژیاوە، ئەمڕۆ بە منداڵەکانم وت ئیتر بە ئاو و خورما خۆتان تێر بکەن، بۆردوومانی غەزە ژیانی وەستاندووە، ناتوانین لە ماڵەکانمان بێینە دەرەوە، بە تۆن مووشەک بەسەرماندا دەبارێت.
-
نوێنەرانی سەرۆکی فەرەنسا سەردانی ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریان کرد
بەشی سووریا- شاندێکی فەرەنسا کە لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕاسپێردرابوو، سەردانی کوردستانی سووریایان کرد.
-
بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە حەسەکە
بەشی سووریا- بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی تەل بەیدەر کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراون.
-
ئەمریکا دووهەم درۆنی تورکیای لە سووریا خستە خوارەوە
بەشی جیهان- هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک ناوچەی تەل بیدەری سەر بە پارێزگای حەسەکە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیایان تێکشکاند.
-
ئیلهام ئەحمەد لەبارەی کاریگەریی شەڕی غەزە لەسەر نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە هۆشداری دەدات
بەشی سووریا- سەرۆکی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات، هۆشداریی دا له کاریگەریی شەڕی غەزە لەسەر نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ناوچەکە بەگشتی.
-
ئەردۆغان: چیدی ناتانیاهوو بە هیچ شێوەیەک موخاتەبی ئێمە نییە
بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "ناتانیاهوو بەرپرسی قەتڵوعامی غەززەیە و بە هیچ شێوەیەک موخاتەبی ئێمە نییە و ئەومان سڕییەوە ئیتر".
-
تاوانەکانی دژبە کورد بە جینۆساید ناسێندرا
بەشی جیهان- کۆمەڵەی نێودەوڵەتی زانایانی جینۆساید، تاوانەکانی دژبە کوردی لە عێراق بە جینۆساید ناساند.
-
هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات لە عێراق و هەرێم نەمێننەوە
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات عێراق جێبهێڵن و بۆ کاری پێویستیش نەبێت لە هەرێمی کوردستان نەمێننەوە.
-
چوار ڕێکخراوی مافی مرۆڤ داوای ئازاد کردنی دوو سیاسەتوانی کورد لە تورکیا دەکەن
بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤ و سێ ڕێکخراوی دیکە داوایان لە تورکیا کردووە دوو سیاسەتوانی کورد بە ناوەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگن یوکسکداغ ئازاد بکات.
-
هاووڵاتییەکی کورد وەکوو باڵیۆزی ئەمریکا لە میسر هەڵبژێردرا
بەشی جیهان- سەرۆکی ئەمریکا ژنێکی کوردی کاندید کرد بۆ باڵیۆزی وڵاتەکەی لە میسر و لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەند کرا.
-
کوردەکانی عێراق بێبەش لە نەوت، بەدوای وزەی خۆردا
بەشی جیهان- هەواڵدەریی فەرەنسا ئاماژەی داوەی بەوەی کە کوردەکانی عێراق بێبەشن لە یەدەگی نەوتیی ناوچەکەیان بۆیە بۆ دابین کردنی کارەبا بەدوای کەڵک وەرگرتن لە وزەی خۆردان.
-
باڵیۆزی ئەمریکا:
گفتوگۆی بەرهەمدارمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەنجام داوە
بەشی جیهان- باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، بۆ ڕێگری کردن لە پەلاماردانی هێزەکنیان.
-
بەرپرسێکی پێشووی سەربازیی ئەمریکا:
ئەمریکا بێهیوا بووە لە پڕۆسەی چاکسازیی لە هێزەکانی پێشمەرگە
بەشی جیهان- عەقیدێکی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا دەڵێت هاوکارە پێشووەکانی بێهیوا بوونە لەپڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان چوونکە لەمپەڕی زۆر هەیە لەسەر ئەو ڕێگایە.
-
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ۳۵ ڕۆژنامەنووس لە فەلەستین گیانیان لەدەست داوە
بەشی جیهان- بەهۆی هێرشەکانی ڕەژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە، ٣٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون.
-
هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت لە هەرێم نەمێننەوە
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات عێراق جێبهێڵن و بۆ کاری پێویستیش نەبێت لە هەرێمی کوردستان نەمێننەوە.
-
ئەمریکا:
ھێرشێكی سەر ھێزەكانمان لە ھەولێر شكستپێھێناوە
بەشی جیهان- وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند ھێرشێكی سەر ھێزەكانمان لە ھەولێر شكستپێھێناوە.
-
ئەمریکا ڕێککەوتنی "ڕێگری لە ململانێ ئاسمانییەکان"ی لە سووریا پێشێل کردووە
جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پرۆتۆکۆلەکانی ڕێگریکردن لە ململانێی ئاسمانی له سووریا پێشێل کردووە.
-
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان:
حەماس کۆمەڵێکی ئازادیخوازن/ ئیسرائیل هاوشێوەی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی هەڵسوکەوت دەکات
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی شەڕی ڕەژیمی زایۆنی لەدژی فەلەستین ڕایگەیاند: حەماس کۆمەڵەیەکی ئازادیخواز و موجاهیدە کە بۆ پاراستنی خاک و خەڵکەکەی خەبات دەکات.
-
قیرغیزستان ۸۳ ژن و منداڵی داعشی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وەرگرتەوە
بەشی سووریا- بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریا ۶۲ منداڵ و ۲۱ ژنی بنەماڵەکانی داعشی دانیشتووی کەمپی هۆلی ڕادەستی قیرغیزستان کردەوە.
-
ئەو درۆنەی تورکیا کە ئەمریکا لە سووریا کردیە ئامانج درۆنی دەزگای هەواڵگریی میت بوو
ئەلکساندیر مەککیور لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردپرێس ئاشکرای کرد کە ئەو درۆنە تورکییەی لەمدواییەدا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا خرایە خوارەوە درۆنی دەزگای هەواڵگریی تورکیا واتا "میت" بوو.
-
به کاتیۆشا هێرش کرایەسهر هێزهکانى ئهمریکا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرە ئەمڕۆ بە سێ کاتیۆشا کرایە ئامانج.
-
سەرۆکی ئەمینداریەتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادیی ئایینی:
بۆردوومانهکانی تورکیای بۆ سهر کوردستانی سووریا تاوانی جەنگه
بەشی سووریا- سەرۆکی ئەمینداریەتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادیی ئایینی، رایگهیاند، بۆردوومانهکانی تورکیای بۆ سهر کوردستانی سووریا تاوانی جەنگه و پشتیوانی کردنی بهرێوبهرایهتی خۆسەر لە بەرژەوەندی گهلی سووریا دایه.
-
ڕووسیا:
ئەمریکا ڕێککەوتنی "ڕێگری لە ململانێ ئاسمانییەکان"ی لە سووریا پێشێل کردووە
بەشی جیهان- جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پرۆتۆکۆلەکانی ڕێگریکردن لە ململانێی ئاسمانی له سووریا پێشێل کردووە.
-
کەجەکە هێرشەکەی ڕەژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە بە کۆمەڵکوژی و ژینۆساید ناو دەبات
بەشی تورکیا- کەجەکە سەبارەت بە هێرشی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەزە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە بە ئازارەی بەسەر گەلی فەڵەستیندا هاتووە، مایەی خەم و پەژارەمانە.
-
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕاگەیێندراوێک لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانیان بڵاو دەکاتەوە
بەشی جیهان- فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، بە هەوڵی هێزەکانی ئەمریکا سێ هێرش پووچەل کرایەوە و تەنها چەند سەربازێکی سەر بە هێزی هاوپەیمانان بە سووکی بریندار بوون.
-
بەهۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی غەززەوە:
لە ئێران ماتەمینی گشتی ڕاگەیێندرا
بەشی ئێران- دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۶ی ڕەزبەر بەهۆی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی غەززەوە لە سەرانسەری وڵات ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.
-
ڕووسیا ۳۴ منداڵی داعشی لە کامپەکانی کوردستانی سووریاوە گەڕاندەوە
بەشی سووریا- مۆسکۆ لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە نێودەوڵەتییەکان بۆ وەرگرتنەوەی خێزانەکانی داعش ۳۴ منداڵی لە کامپەکانی باکووری سووریا گێڕایەوە.