سووریا
-
ئەمریکا بۆ ماوەیێکی دوور و درێژ لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەمێنێتەوە
بەشی جیهان- جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایدەگەیێنێت، هێزەکانی وڵاتەکەی درێژە بە مانەوەی خۆیان لە عێراق و سووریا دەدەن بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە هەوڵی هاوبەشەکانیان بۆ تێکشکاندنی یەکجاریی داعش.
-
شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان:
ڕووسیا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ڕووبەڕووی ئەمریکا نابێتەوە
بەشی جیهان- عەریب ڕنتاوی ئاماژەی دا بە ململانێی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بەتایبەت لەبارەی سووریا و ئۆکراینا و دەڵێت ئەم بابەتە نابێتە هۆی پێکدادانی هێزەکانی ئەم دوو وڵاتە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا.
-
چەپەکانی ئۆسترالیا داوای بە فەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەری کوردی دەکەن
بەشی جیهان- گرووپە چەپەکانی ئۆسترالیا داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان کردووە کە ئیدراەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە فەرمی بناسێنێت.
-
ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان:
ئەنەکەسە بیرۆکەی دابەش کردنی پەنجا پەنجای دەسەڵات لەسەر دەربکات
بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: هێشتا دیار نییە دانوستانەکانی نێوان حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد دەست پێدەکاتەوە.
-
تورکیا جارێکی دیکە دەست بە گۆڕینی دیموگرافی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا دەکات
بەشی تورکیا- بەوتەی سەرۆکی فەرمانگەی کۆچی تورکیا ئەو وڵاتە نیو ملیۆن ئاوارەی سووریی لە ناوچەکانی باکووری سووریا جێگیر کردووە.
-
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کەم بۆتەوە و لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا زیادی کردووە
بەشی جیهان- ناوەندی کۆکردنەوەی زانیارییەکانیجەنگ باس لەوە دەکات کە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کەم بۆتەوە و لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا زیادی کردووە.
-
بەبۆنەی سێهەمین ساڵۆگەڕ شکستی داعش، ئەندامێکی PDKS ڕایگەیاند:
داعش هێشتا مەترسییە بۆسەر جیهان
بەشی سووریا- ئەندامی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: داعش لەبواری سەربازییەوە شکستی هێناوە بەڵام لەباری ئایدۆلۆژییەوە هێشتا لەناوچەکە بوونی هەیە.
-
نەڕەزایی دەربڕینی عەرەبەکانی دەیرەزوور لەدژی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر زیاتر بووەتەوە
بەشی جیهان- دوو گۆڤاری عەنب ئەلبەلەدی و سیریان ئابزرور باس لە زیاتر بوونی ناڕەزایی دەربڕینی عەرەبەکانی دەیرەزوور دەکەن لەدژی ناوەندەکانی سەربە هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-
ئامارێکی نوێ لە پێشێل کردنی مافی کوردەکان لە عەفرین بڵاو دەکرێتەوە
بەشی جیهان- بەگوێرەی ئەو ئامارە نوێیە کە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووری بڵاوی کردۆتەوە لەوتەی شاری کوردنشینی عەفرین لە ساڵی 2018ەوە لەلایەن تورکیاوە داگیر کراوە تا ئێستا 7500 هاووڵاتی کوردی ئەم شارە ڕفێندراون و 639 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
-
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بەردەوام دەین لە پشتیوانی کردنی هەسەدە
بەشی جیهان- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەخت دەکاتەوە کە لەگەڵ هاوبەشەکانیان پابەند دەبن لە بەرگریکردن لەو دەستکەوتانەی لە جەنگی دژ بە داعش بەدەستیان هێناون.
-
نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس؛
تورکیا لە عەفرین خەریکی پاکتاوی نەژادییە/ ئازاد کردنی عەفرین کلیلی چارسەریی قەیرانی سووریایە
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت: تورکیا خەریکی پاکتاو کردنی نەژادییە لە عەفرین و لە ڕێگای گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکەوە دەیهەوێت کورد لە عەفرین نەهێڵێت.
-
لهوهتهی شهڕی ناوخۆی سووریا دەستی پێکردووە بۆ یەکەمجار بهشار ئهسهد سهردانی وڵاتێکی عەرەبیی کرد
بەشی سووریا- سهرۆکی سووریا سەردانی ئیماراتی کرد و لەگەڵ حاکمی دوبەی کۆبووەوە و پهیوهندیهکانی نێوان ههردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.
-
100 بارهەڵگر لە چەک و کەرەستەی سەربازی گەیشتە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا
بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش لەمانگی ئاداری 2022 نزیکەی 100 بارهەڵگر کەرەستەی سەربازی ئ چەکی ناردۆتە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا.
-
بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا دەبێت هەموو گەلانی سووریا بەشدار بن لە دۆزینەوەی ڕێگاچارەیێکدا
بەشی سووریا- مەزڵووم کۆبانی بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵۆگەڕی دەستپێکردنی قەیرانی سووریا داوای بەشداریی هەموو خەڵکی ئەو وڵاتەی کرد بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیێکی سیاسی.
-
شارۆچکەی تەل رەفعەت کرایە ئامانجی فڕۆکەکانی تورکیا
بەشی سووریا- فڕۆکەکانی تورکیا ناوەندی شارۆچکەی تەل رەفعەت لە باکووری پارێزگای حەلەبیان بۆردوومان کرد.
-
ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان، بۆ کوردپرێس:
بێ لایەن بوونی تورکیا لە شەڕی ئۆکراینا لە بەرژەوەندیی کوردەکانی سووریایە
بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: تورکیا هەڕەشە زارەکییەکانی خۆی لەسەر کوردانی سووریا کەم نەکردۆتەوە بەڵام من وابۆی دەچم کە تورکیا توانای ئەوەی نییە جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا.
-
داعش مردنی سەرکردەی خۆی پشت ڕاست کردەوە و جێگرەکەی دیاریکرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داعش سەرکردەی نوێی خۆیان لە جیاتی ئەبوو ئیبراهیم قورهیشی ڕاگەیاند.
-
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بەردەوام دەبین لە پشتگیری کردنی هەسەدە
بەشی سووریا- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش جارێکی دیکە پشتگیریی خۆی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات دووپات کردەوە.
-
گۆڤاری ئەمریکی مۆنیتۆر:
چیدی ئەو سزایانەی ئەمریکا خستۆتیە سەر سووریا، کوردەکان ناگرێتەوە
بەشی جیهان- گۆڤاری ئەمریکی مۆنیتۆر ئیدیعا دەکات کە لەم هەفتەیەدا ئەمریکا بە شێوەی فەرمی هەڵاوێر کردنی کوردەکان ڕادەگەیێنێت لەو سزایانەی کە واشنتۆن خستوویەتە سەر سووریا.
-
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:
لە شەڕی ئۆکراینا، تورکیا ناتوانێت ڕووبەڕووی ڕووسیا بوەستێت
بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا، دەڵێت: ئەگەر تورکیا لەسەر داخستنی دەریای ڕەش بەڕووی کەشتییە ڕووسییەکاندا لەگەڵ مۆسکۆ مامەڵەیێک نەکات شەڕی ئۆکراینا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کوردستان نابێت.
-
سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی تایبەت بۆ کوردپرێس:
پێویستە کورد لەشەڕی ئۆکراینا بێ لایەن بێت
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی سووریا دەڵێت: کورد نابێت پشتگیری لە هیچ لایەنێکی شەڕی ئۆکراینا بکات.
-
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا:
سەدان ئاوارەی عێراقی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەگەڕێنەوە
بەشی جیهان- بەرپرسێکی کوردی سووریا بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای وتووە ٨۰۰ هاووڵاتیی عێراقی کە لە کاتی هێرشی داعشدا پەنایان بوو سووریا بردبوو بۆ وڵاتەکەیان گەڕێندراونەتەوە.
-
ڕۆژنامەنووسی کوردی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس؛
ئامانجی تورکیا لە دروست کردنی قەیرانی ئاو بشێوەنانەوەیە لە باکووری سووریا
بەشی سووریا- ڕۆژنامەنووسێکی کوردی سووریا دەڵێت: تورکیا بە دوای ئەمەدایە کە لە باکووری سووریا قەیرانی ئاو دروست بکات و لەم ڕێگەشەوە بشێوە بنێتەوە و خەڵک لە دژی بەڕێوەبەرایتەتی خۆسەر ڕاپەڕێنێت.
-
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكى سهربازیى ئهمهریكى گفتوگۆ لەبارەی شەڕی داعش دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازیی له جەنەراڵ کیس فلپس، بەرپرسى باڵاى سەربازى و بەرپرسى نووسینگەى هاریکاریى ئەمنیى ئەمەریکى لە عێراق كرد.
-
شەڕی ئۆکراینا کاریگەریی لەسەر سووریا دەبێت/ پەیەدە گلاوە بە گەندەڵیەوە
بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا دەڵێت: ئەگەر شەڕی ئۆکراین پەرەبسێنێت ڕەنگە ڕووسیا لە بەرەی سووریا کەم کار ببێتەوە و هێزەکانی خۆی زیاتر بەرەو بەرەی ئۆکراینا ببات و ئەمەش زەمینە بۆ تورکیا و وڵاتانی دیکە فەراهەم دەکات تاکوو بەدوای ئامانجە سیاسی و سەربازییەکانی خۆیان لە سووریا بچن.
-
بەریتانیا هاوسەنگەرانی پێشووی کوردانی سووریا بۆ بەشداری کردن لە شەڕی ئۆکراینا هان دەدات
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتنی میدیاکانی بەریتانیا، وەزیری دەروەی ئەم وڵاتە هاووڵاتییانی خۆی –لەوان ئەوانەی کە بۆ یارمەتیدانی کوردەکانی سووریا بۆ شەڕی داعش چووبوونە ئەو ناوچەیە-هان داوە بەشداری بکەن لەشەڕی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا.
-
کەنەدا ئامادەیە لەبارەی زیندانیانی داعشەوە هاوکاریی بەرپرسانی کوردی سووریا بکات
بەشی جیهان- وزارەتی دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند ئەو وڵاتە بۆ بەدەست هێنانی زانیاریی لەبارەی هاووڵاتییە گیراوەکانی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ناوچەیە هاوکاری بکات.
-
ڕووسیا پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریا بە مەترسیدار ناودەبات
بەشی جیهان- سێرگەی لاڤرۆف دەڵێت شێوازی پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا مەترسیدارە و دەبێت هۆی سەرۆەڵدانی هەستی جیاییخوازیی کوردەکان.
-
سەرۆکی پارتی چەپی دیموکراتیکی کورد لە سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس؛
هیوامان بە دانوستانەکانی خولی هەفتەمی لیژنەی یاسای نوێی بنەڕەتیی سووریا نییە
بەشی سووریا- ئەندامێکی هاوپەیمانیی نەیارانی حکوومەتی سووریا دەڵێت: هیوامان بە دانوستانی خولی هەفتەمی کۆنفرانسی ژێنێڤ نییە چوونکە دەسکەوتی بۆ خەڵکی سووریا و کوردەکان نییە.
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێشوازی لە وتەکانی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەکات
بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا پێشوازیی لەلێدوانی میخائیل بۆگدانۆڤی جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا کرد.