له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا دەستی پێکردووە بۆ یەکەمجار به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانی وڵاتێکی عەرەبیی کرد

بەشی سووریا- سه‌رۆکی سووریا سەردانی ئیماراتی کرد و لەگەڵ حاکمی دوبەی کۆبووەوە و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی سووریا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا باسی له‌وه‌ کردووه‌، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ سه‌ردانێک گه‌یشتوه‌ته‌ ئیمارات و له‌گه‌ڵ محەمەد بن ڕاشد ئالمەکتوم حاکمی دوبەی کۆبوەته‌وه‌، ئه‌وه‌ش یه‌که‌م سه‌ردانی ئه‌سه‌ده‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا و یه‌که‌م سه‌ردانیشه‌ بۆ وڵاتێکی عه‌ره‌بی له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا ده‌ستیپێکردوه‌.

هەر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی سووریا، کۆبوونه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ حاکمی دوبه‌ی له‌چوراچێوه‌ی پەیوەندیی برایانەی نێوان هەردوو وڵاتدایه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لەدیدارەکەدا باس لەپەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دیمەنی فراوانکردنی بازنەی هاریکاریی دولایەنە بەتایبەتی لەسەر ئاستی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی کرا.

News Code 5474

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha