بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا رایگهیاند: بە دەستپێشخەریی پەرلەمانتاری دۆستی کوردستان دکتۆر جۆرج دالامان لە پارتی CDHی بەلجیکی و بە پاڵپشتی پارتی NVAی پرۆژەی بە فەرمی ناساندنی جێنۆسایدی خۆشک و برایانی ئێزدی لە پەرلەمانی بەلجیکا دەستی پێکرد.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بڕیارە ئەم پرسە لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا تاوتۆ بکرێت و دواتر لە دانیشتنێکی فەرمی پەرلەمان بخرێتە دەنگدان.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا لە پەیوەندی لە گەڵ جۆرج دالامان سوپاسی هەوڵەکانی کرد و پشتگیری و هاوکاری حکوومەتی هەرێمی بە مەبەستی سەرخستنی پرۆژەکە راگەیاند.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment