به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌همه‌ن مورادنیا له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕای­گه‌یاند: پێویسته زانستگای پزیشکی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ده‌رمانیی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندیی هه‌بێت تاکوو له‌و ڕێگایه‌وه بتوانێت نه‌خۆشانی هه‌رێم بۆ ده‌رمان و وه‌ده‌ست هێنانی داهات بۆ پارێزگا ڕابکێشێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: به بۆنه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگێکی هاوبه‌ش له نێوان پارێزگای کوردستان و هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ئه‌م کاره له لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێشوازیی لێ ده‌کرێت.
مورادنیا زیادی کرد: پارێزگاری سلێمانی به‌مزووانه سه‌ردانی پارێزگای کوردستان ده‌کات و ئێمه‌ش به مه‌به‌ستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گفتوگۆمان کردوووه.
ناوبراو هه‌روه‌ها بوونی گه‌شتی ئاسمانیی گونجاو بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی سنه‌ی له کاره پێویسته‌کان بۆ گه‌شه‌ی گه‌شتیاری و ڕاکێشانی نه‌خۆشان له هه‌رێمی کوردستانی هه‌ڵسه‌نگاند و زیادی کرد: ده‌بێ گه‌شته ئاسمانییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی سنه ڕێک و پێک بکرێت و ئێمه‌ش هه‌ر له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌راندا گفتوگۆمان کردووه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ئیداره‌ی پارێزگای کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment