بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە پەیامێکی ئاڕاستەی حەوت حزبی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کردووە و تیایدا باسی لەوە کردووە، پێویستە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا فشار لەسەر حکوومەتی ئەو وڵاتە زیاد بکەن، تا ئەو ئازاد بکرێت.
دەمیرتاش لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە حزبە ئۆپزسیۆنەکانی تورکیا فشاری زیاتر بۆ سەر حکوومەت و دادگا بکەن، تا ناچاربن کە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤ بۆ ئازاد کردنی جێبەجێ بکرێت.
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئەوەشی وتووە، "لە ئێستادا دادگای تورکیا لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتدایە، لەبەرئەوەش پێویستە ئۆپۆزسیۆن فشاری زیاتر لەسەر حکوومەت درووست بکەن، تا ئەو کاتەی دادگا بڕیاری ئازاد کردنی دەدات".
سەڵاحەدین دەمیرتاش، بۆ ماوەی چوار ساڵە و لەسەر پشتیوانی کردنی کۆبانی بە بڕیاری دادگای گشتی تورکیا زیندانی کراوە و دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپاش بێتاوانیی ئەوی راگەیاندووە، هاوکات دەستگیر کردنیشی بە نایاسایی ناو بردووە و داواشی کرد بە زووترین کات ئازاد بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment