بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە مايک پۆمپەيۆ، وەزيرى دەرەوەى ئەمريکا لە ئیستەنبووڵ چاوی بە قەشەی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی رۆمی بکەوێت و بەنێو کەنیسەکەدا بگەڕێت، هەروەها سەردانی مزگەوتی رۆستەم پاشا لە ئیستەنبووڵ دەکات.
پۆمپەیۆ رۆژی دووشەممە لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ فەرەنسا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەیەکی فەرەنسی ئاماژەی بە پێشهاتەکانی ناگۆرنۆ قەرەباخ و دەریای ناوەڕاست کرد و گوتی: "لەم چەند ساڵەی دواییدا تورکیا هەڵوێستی زۆر هێرشبەرانەی پیشانداوە و لەو خاڵەدا هاوڕایە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە گەشتێکی 10 رۆژە سەردانی وڵاتە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
دوای کۆتاییهاتنی گەشتەکەی لە فەرەنسا، پۆمپەیۆ شەوی رابردوو گەیشتە تورکیا، بڕیارە لە دوای تورکیاش سەردانی جۆرجیا، ئیسرائیل، ئیمارات، قەتەر و سعوودیە بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment