بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فرسەت تەحسین سەرپەرشتیاری كۆڕبەندەكە ڕایگەیاندووە: "دوای قۆناغی قەیرانی دارایی و جەنگ، دەمانەوێت لە رێگەی مەدەنییەوە بانگهێشتی كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكان بكەین بێن لە هەرێم پڕۆژەكانیان بەگەڕبخەن، ئەوەش هەم بۆئەوەی پڕۆژەی ئابووریی كۆمەڵایەتی خۆبژێوی جێبەجێ بكەن، هەم بۆئەوەی دەرفەتی كاریش بڕەخسێنن".
سەرپەرشتیاری كۆڕبەندەكە باسی لەوەش كرد، ئەو كۆمپانیا بیانیانەی لە هەرێم دەیانەوێت وەبەرهێنان بكەن، ئامادەن چەندین ملیار دۆلار لەو كەرتەدا بەكاربخەن، بەڵام دەبێت حكوومەتی هەرێم ئاسانكارییان بۆ بكات و وەبەرهێنەرانی بیانی و هەرێمیش لەئێستادا چاوەڕوانی كرانەوەی دەرفەت دەكەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment