ڕێککەوتنەکەی نێوان تورکیا و هەولێر و بەغدا لە زیانی کوردە

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک لەناوچەی فورات وتی: ئەوەی کە ڕوونە تورکیا لەبەرامبەر ئەرووپا و ئەمریکا نەرمی نواندووە و ئەمەش پرسێکی سەیر نییە کە پلانی هێرشێک بۆسەر شەنگال داڕێژرا بێت.

«ئەحمەد شێخۆ» ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی PYD لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هەڕەشەی تورکیا دژ بە شەنگال و کوردستانی سووریا و وتی: ڕێککەوتن لەنێوان تورکیا و پارتی و بەغدا بابەتێکی نوێ نییە بەتایبەت کە ئەو ڕێککەوتنە لە زیانی کوردەکانە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەم ڕێککەوتنانە لە ڕابردوودا نیشانی داوە کە تورکیا بە چ شێوەیێک هێرشەکانی خۆی لە کوردستانی سووریا و لە قەندیل داڕشتووە و ئەو هێرشانەیش خەساری زۆری داوە لە کورد.

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی PYD ڕاشیگەیاند: هەموو ئەمانش لە کاتێکدا ڕوویدا کە هەمووان چاوەڕوانی گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەریی ئیدارەی ئەمریکادا بوون و تورکیا لەگەڵ هاوبەشەکانی بەدوای درێژەی پیلانەکانیانن لە دژی کوردەکان.

ئەحمەد شێخۆ جەختی کردەوە: ئەوەی کە ڕوونە تورکیا لەبەرامبەر ئەرووپا و ئەمریکا نەرمی نواندووە و ئەمەش پرسێکی سەیر نییە کە پلانی هێرشێک بۆسەر شەنگال داڕێژرا بێت.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: ئەردۆغان لە وتە نوێکانیدا باسی لە هێرش بۆسەر شەنگال کردووە. ئەمە یەکەم هەڕەشەی ئەردۆغانە لە ساڵی 2021. هەڕەشەکان نوێ نین و ئەگەری ئەوەش هەیە تورکیا هێرشێک بۆسەر شەنگال یان کوردستانی سووریا دەست پێبکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 850

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha