لەبارەی شێوازی مامەڵە کردن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان، ئەمریکا په‌یامێک ئاراسته‌ى حکوومه‌تى هه‌رێم ده‌کات‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له‌باره‌ى خراپ مامه‌ڵه‌ کردنى ده‌زگا ئه‌منیه‌کان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان په‌یامێک ئاراسته‌ى حکوومه‌تى هه‌رێم ده‌کات‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگه‌یه‌نراوێکى ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا له ‌هه‌ولێر، هاتووە: "چاومان کەوت بە ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسانی هەرێم تا گوێبیستی چیرۆکەکانیان بین ‌و باشتر لە بیر و بۆچوونەکانیان تێبگەین دەربارەی ئەوەی چۆن باشتر داکۆکی لە ئازادیی ڕاگەیاندن ‌و پاراستنی ڕۆژنامەنووسان بکەین".

له‌باره‌ى کۆبوونه‌وه‌که کونسوڵخانه‌که‌ زیاتر ئاشکرای کردووه‌، "بەشێکی زۆر لەو ڕۆژنامەنووسانە پێیانڕاگەیاندین، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستگیر کراون ‌و گوێبیستی هەندێک چیرۆکی زۆر نیگەرانکەر بووین‌".

هه‌روه‌ک هه‌ڵوێستى ئه‌مریکاشى وه‌ک په‌یامێک به ‌حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یاندووه‌ و تێیدا هاتووه‌: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باوەڕی وایە، پێویستە ڕۆژنامەنووسان بتوانن کاری خۆیان بکەن بەبێ ترس لە تۆقاندن ‌و دەستگیر کردنی هەڕەمەکی‌ و گەڕان بەناو ئامێری ئەلیکترۆنیدا بەبێ ڕەزامەندی دادگا و جیاکاری، بەپاڵنەری سیاسی ‌و هەڕەشە یاخود تۆڵەسەندنەوە".

News Code 6830

Your Comment

You are replying to: .
captcha