لەیلا گیوڤەن بۆ مەسعوود بارزانی: ئەگەر حەز بە براکوژی ناکەن دەروازەی هەرێمی کوردستان بە ڕووی تورکیا مەکەنەوە

بەشی تورکیا- لەیلا گیوڤەن لە پەیامێکدا داوای لە مەسعوود بارزانی کردووە ڕێگە بە تورکیا نەدات لە خاکی هەرێمدا ئوپەراسیۆن ئەنجام بدات و گوتوویەتی: " ئەگەر حەز بە براکوژی ناکەن دەروازەی هەرێمی کوردستان بە ڕووی تورکیا مەکەنەوە."

لەیلا گیوڤەن نوێنەری جۆلەمێرگ لە پەرلەمانی تورکیا پەیامێکی بۆ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان ناردووە و لە پەیامەکەیدا ئاماژەی داوە بە ئوپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان و داوای لە مەسعوود بارزانی کردووە ڕێگە بە تورکیا نەدات لە خاکی هەرێمدا دژی پەکەکە ئوپەراسیۆن ئەنجام بدات.

لەیلا گیوڤەن لە پەیامەکەیدا بە مەسعوود بارزانیی وتووە ئەگەر حەز بە براکوژی ناکەن دەروازەی هەرێمی کوردستان بە ڕووی تورکیا مەکەنەوە.

ئەو پەرلەمانتارە کوردەی تورکیا ئەوەشی گوتووە: "ئوپەراسیۆنێکی نوێی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمدا دەستی پێکردووە و ئامانجەکەشی ئەوەیە دەستکەوتەکانی کورد بدات بە با. بۆیە نابێت دەروازەکانی ئەو خاکە پیرۆزە بە ڕووی سوپای تورکیا بکرێتەوە. مەسعوود بارزانی لە لێدوانێکدا وتبووی حەز بە براکوژی ناکات. ئەگەر حەز بە براکوژی ناکات نابێت دەروازەکانی هەرێم بەڕووی سوپای تورکیا بکاتەوە."

هاوسەرۆکی کۆنگرەی دیموکراتیی گەل هەر لەپەیامەکەیدا ئاشکراشی کرد: "خاکی هەرێم بەتەنیا خاکی پارتی دیموکراتی کوردستان نیە. خاکی هەموو کوردێکە. بە هەمان شێوە کە ڕۆحی یەکگرتن و یەکسانبوون لە کوردستانی سووریا پێکهات. بە هەمان شێوە کە دەبێت لە کوردستانی عێراقیش ئەو یەکگرتنە دروست ببێت. نابێت ئەو خاکە تەسلیمی تورکیا بکرێت. ئێمە لەم بارەیەوە بێدەنگ نابین. هەرگیز قبووڵی ناکەین. هێرشکردنە سەر خاکی هەرێم هێرشکردنە سەر دیاربەکر و ئۆرفایە."

News Code 64993

Your Comment

You are replying to: .
captcha