بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا رایگه‌یاند ژماره‌یێک له چه‌کدارانی داعش هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر خاڵێکی سوپای عێراق له نزیک ناوچه‌ی حلوانی سنووری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، له‌ئه‌نجامیشدا سه‌ربازێک کوژراوه و حه‌وت سه‌ربازی دیکه‌ش بریندار بوون که دۆخی ته‌ندروستی چوار که‌س له برینداره‌کان ناجێگیره.
سەرچاوەکە وتیشی، "سه‌رجه‌م برینداره‌کان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی جه‌له‌ولا گواستراونه‌ته‌وه، ئه‌و که‌سانه‌شی دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیربوو گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی به‌عقووبه".
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منیه باسی له‌وه‌ش کرد، هێزێکی زۆری سه‌ربازی گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که و دۆخه‌که کۆنترۆڵ کراوه، چه‌کداره‌کانی رێکخراوی داعش‌یش به‌ره‌و شوێنێکی نادیار هه‌ڵاتوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment