هێرشی داعش لە کەرکووک دوو کوژراو و چوار بریندارى لێکه‌وته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌هۆى هێرشێکى رێکخراوى تیرۆریستیی داعش له‌ باشوورى پارێزگاى کەرکووک، دوو ئه‌ندامى هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق کوژران و چواری دیکه‌ش بریندار بوون.

به‌پێى هەواڵی کوردپرێس، شه‌وى ڕابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردوه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌ى "وادى خه‌نازیر" له‌ نێوان هه‌ردوو ناحیه‌ى ریاز و ره‌شاد له‌ باشوورى پارێزگاى کەرکووک و له‌ئه‌نجامدا دوو ئه‌ندامى هێزه‌کانى پۆلیسى فیدراڵىی عێراق کوژراون و چوارى دیکه‌ش بریندار بوون.

هه‌ر دوێنێ شه‌و، چه‌کدارانی داعش له‌ سنووری شارۆچکه‌ی گوڵاڵه‌، هێرشیان کرده‌ سه‌ر بازگه‌ی نه‌قشبه‌ندی که‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌هۆیه‌وه‌ پۆلیسێکی فیدراڵی کوژرا و دوو پۆلیسی دیکه‌ش بریندارب وون.

نه‌قیب سه‌ردار مالوومه‌یی ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری فه‌وجی سێی لیوای پێنج له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی وێستگه‌نیوزی وتووه‌ "داعش له‌ سێ لاوه‌ هێرشیان کرد، سێ پۆلیس برینداربوون و دوای گه‌یاندنیان به‌ نه‌خۆشخانه‌، یه‌کێکیان گیانی له‌ده‌ست دا".

سه‌ردار مالوومه‌یی راشیگه‌یاندووە: له‌سه‌ر پردی گوڵاڵه‌ بازگه‌ی هێزه‌کانی عێراقی لێیه‌ و داعش هێرشی کرده‌سه‌ریان، شوێنه‌که‌ش له‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ نزیکه‌، بۆیه‌ ئه‌وانیش له‌ سه‌نگه‌ره‌کان له‌ ئاماده‌باشیدابوون بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک.

وتیشی: "پۆلیسێکی گه‌رمیان به‌هۆی هێرشه‌که‌ی داعشه‌وه‌ بریندار بووه‌".

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 58

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha