بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مراڵ ئاکشنر، سەرۆکی ئی پارتی ڕەخنە لە وتەکانی ئەمدواییەی بینالی یێڵدرم کاندیدی پارتی داد و گەشە لە هەڵبژادرنی شارەوانییەکانی ئیستامبۆڵ کە لە شاری دیاربەکر گرت و ڕایگەیاند: خافڵێک کە مێژووی نەخوێندووەتەوە باکووری عێراق بە کوردستان ناو دەبات لە حاڵێکدا کوردستانێک لەوێ نییە و شوێنی تورکمانەکانە. ئێوە بە کوردەکانتان وتووە تیرۆریست و لەلایێکی دیکەوە بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا لە دیاربەکر دەگرین. هیچ یەک لە دانیشتوانی ئیستانبۆڵ فریوی ئەم یاریە ناخوات.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: هەوڵ ئەداەن تورک و کورد ڕووبەڕووی یەکتر بکەنەوە. پارتی کۆماریخوازی گەل و ئی پارتی تۆمەتبار دەکەن. ئەوان شەقیان لە سندووقەکانی دەنگدان دا و ئەنجامی هەڵبژاردنیان هەڵوەشاندەوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment