بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێکدا له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند، سه‌رکۆنه‌ی توندی ئه‌و پەلامار و دەستدرێژییانه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌خت ده‌کات، دووپاتی ده‌کاته‌وه، "ئه‌مه ده‌ستدرێژییه‌کی ئاشکرایه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و پێکه‌وه ژیانی پێکهاته‌کانی ناوچه‌که، په‌لامار و هێرشی له‌و شێوه‌یه، ئیراده‌ی گه‌لی کوردستان لاواز ناکات و به ئیراده‌ی پۆڵاینی پێشمه‌رگانه‌وه روبه‌ڕوی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌بینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، خوازیاری پاراستنی ئاشتی و ئارامی ناوچه‌که‌یه، خه‌باتیشی بۆ به‌رگریکردنه له خاک و خه‌ڵکی کوردستان و ناوچه‌که، لەم روانگه‌یه‌شه‌وه، "داوا له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حکوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ده‌که‌ین، کاری جددی بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و په‌لامارو هه‌ڕه‌شانه".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌شکردوه، "نیگه‌رانین به روداو و په‌لاماری له‌و شێوه‌یه، هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان و دۆستانمان بکرێت، به‌هێرش و په‌لاماری سه‌ر پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی کوردستانی ده‌زانین، هێزی پێشمه‌رگه له هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌کان و سوپای عێراق ئه‌رکی ئه‌وله‌ویه‌تی ئێستایان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و راوه‌دوونان و تێکشکاندنیانه".
Your Comment