بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر، سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌م ئەو وەزارەتە بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانی له شاری به‌غدا كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی داوه‌ته باڵیۆزی ئێران سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان كه بووه‌ته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی ماددی به‌ر خانوو و باڵه‌خانه‌ی هاووڵاتییان و دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها جه‌ختی كردۆته‌وه كه هێرشه‌كه پێشێلكردنێكی زه‌قی سه‌روه‌ریی خاكی عێراقه و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی هاوسێیه‌تییه و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش قووڵتر ده‌كاته‌وه.
Your Comment