بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە 13-03-2022، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە: "سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین، کە ئەم بەیانییە 13ی ئادار بە مووشەکی بالیستی کرایە سەر شاری هەولێر. هەرگیز ئەو جۆرە کردەوانە جێگەی قبووڵکردن نین، کە مەبەست لێی تێکدانی ئاشتیی و سەقامگیریی لە عێراقدا'".
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە "تورکیا بەردەوام لە پاڵ عێراقدا دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".
Your Comment