بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وەڵامی قسەکانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی دایەوە و وتی: باشە ئەگەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر مەلەفی نەوتی هەرێم نادەستورییە و خودی دادگاکە نادەستورییە، بۆچی پێشتر دەنگیان پێداوە و ئەندامیان لە دادگاکەدا هەیە؟ ئەی بۆچی بڕیارەکانی پێشتری ئەو دادگایەیان پێ دەستووری بوو؟
عەبدولواحید هەروەها وتی داهاتی نەوت مانگانە 500 ملیۆن دۆلاری دەدزرێت و ئەگەر بەغدا بیفرۆشێت و داهاتەکەی کۆبکرێتەوە بەشی هەموو شتێک دەکات.
ناوبراو ئاماژەی بە دۆخی ئێستا هەرێم کرد و ڕایگەیاند، کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندانمان دیاریکردووە و قسەمان لەگەڵ توێژە جیاوازەکان کردووە و بەمنزیکانە خۆپیشاندان دەستپێدەکەینەوە.
Your Comment