ئەگەر دادگای فیدراڵی نادەستورییە پارتى بۆ ئەندامى لەو دادگایە هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لە کاردانەوەیێکدا بۆ وتەکانی مەسروور بارزانی کە ڕایگەیاندبوو دادگای فیدراڵی عێراق نایاساییە، وتی: ئەگەر دادگای فیدراڵی نادەستورییە پارتى بۆ ئەندامى لەو دادگایە هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وەڵامی قسەکانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی دایەوە و وتی: باشە ئەگەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر مەلەفی نەوتی هەرێم نادەستورییە و خودی دادگاکە نادەستورییە، بۆچی پێشتر دەنگیان پێداوە و ئەندامیان لە دادگاکەدا هەیە؟ ئەی بۆچی بڕیارەکانی پێشتری ئەو دادگایەیان پێ دەستووری بوو؟

عەبدولواحید هەروەها وتی داهاتی نەوت مانگانە 500 ملیۆن دۆلاری دەدزرێت و ئەگەر بەغدا بیفرۆشێت و داهاتەکەی کۆبکرێتەوە بەشی هەموو شتێک دەکات.

ناوبراو ئاماژەی بە دۆخی ئێستا هەرێم کرد و ڕایگەیاند، کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندانمان دیاریکردووە و قسەمان لەگەڵ توێژە جیاوازەکان کردووە و بەمنزیکانە خۆپیشاندان دەستپێدەکەینەوە.

News Code 5304

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha