لە پارێزگای کوردستان 140 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

بەشی کوردستان- زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 140 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە 9ی ڕەشەمە ساڵی 1400 زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 289 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون، کە 44 کەسیان لە بەشی چاودێڕیی چڕدان.

زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 140 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.

هەروەها لە ماوەی ئەم 24 کاتژمێرەدا بەهۆی نەخۆشیەکەوە 1 کەس گیانی لەدەست داوە و کۆی ئەوانەی بەهۆی ئەم پەتایەوە لە پارێزگای کوردستان گیانیان سپاردووە گەیشتووەتە 1982 کەس.

News Code 5262

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha