سەوڵاوا

  • پارێزگار بەدواداچوون بۆ گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێک دەکات

    تەقە لە هەورامان؛

    پارێزگار بەدواداچوون بۆ گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێک دەکات

    گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێکی ١٣ ساڵان لە ناوچەی سنووریی «تەتە»ی هەورامان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک، کاردانەوەی بەربڵاوی لە پارێزگای کوردستان بەدوای خۆیدا هێنا و پارێزگاری کوردستان بە ئامادەبوونی لە شوێنی ڕووداوەکە و دیدار لەگەڵ خێزانە داغدارەکە، ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوونی تایبەت بۆ دۆسیەکە دەکات تا ڕوونکردنەوەی تەواوی ڕەهەندەکانی ڕووداوەکە و ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان.