نوێنەری شارەکانی قوروە و دێولان لە پەرلەمانی ئێران، وێڕای ڕەخنەگرتن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی پێوەری نەهامەتی لە پارێزگای کوردستان، ڕایگەیاند: "سەرەڕای هەبوونی سەرچاوەی دەوڵەمەند و توانایەکی بەربڵاوی سروشتی و مرۆیی، بە هیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵکردن نییە کە کوردستان لە سەرووی پێوەرەکانی نەهامەتیی وڵاتدا بێت. پێویستە حکوومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری و بژێوی ژیانی خەڵکی ئەم پارێزگایە، پلانێکی جیدی و کرداری بخاتە ڕوو".
هەڵگرتنی فیلمی سینەمایی «گورگ بەند» واتا «دەم بەستە» بە نووسەری و دەرهێنەریی «عەدنان زەندی» و لە بەرهەمێنانی «شەهرام مەسلەخی» لە گوندەکانی حەقە و بایە سەربە شاری دێولان دەستی پێکرد.
پەرەستوو قادرمەرزی، کە توێژەر و خەڵکی دێولان لە پارێزگای کوردستان، دوای بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Silicon Valley-ی ئەمریکا، لە بواری شێرپەنجەدا توانیان لەگەڵ تیمەکەیدا میدالیای زێڕ بەدەستبهێنن.