نوێنەری شارەکانی قوروە و دێولان لە پەرلەمانی ئێران، وێڕای ڕەخنەگرتن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی پێوەری نەهامەتی لە پارێزگای کوردستان، ڕایگەیاند: "سەرەڕای هەبوونی سەرچاوەی دەوڵەمەند و توانایەکی بەربڵاوی سروشتی و مرۆیی، بە هیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵکردن نییە کە کوردستان لە سەرووی پێوەرەکانی نەهامەتیی وڵاتدا بێت. پێویستە حکوومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری و بژێوی ژیانی خەڵکی ئەم پارێزگایە، پلانێکی جیدی و کرداری بخاتە ڕوو".
بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووریی دەرە ناخیی شاری مەریوان، دوو سەربازی پاسەوانی سنووری شەهید بوون و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.