بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵاى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاندووە، "ئه‌مشه‌و چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لەبارەگای ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد لەگەڕەکی کازیوە لەشاری سلێمانی".
ئه‌وه‌ش ڕوونکراوەتەوە، "لەگەڵ تەقەکاندا، پاسەوانەکانی ئەنجومەنی باڵا هاتنه‌دەست و یەکێک لەچەکدارەکانیان دەستگیرکرد دوای هەڵاتنی لەدەستیان، چەکدارەکەی دیکەشیان دەستگیرکرد".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌که، "دوای دەستگیرکردنی چەکداری یەکەم، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پرادۆ هەوڵیدا، چەکداری دووەم ڕزگاربکات، بەڵام سەرکەوتوو نه‌بوو ئەویش دەستگیرکرا".
سه‌رچاوه‌که باسى له‌وه‌ش کرد، "ئەم ڕووداوە لەکاتێکدابوو، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی لەناو بارەگای ئەنجومەنی باڵا بوو، دەستەی پاسەوانیی ناوبراویش بەشداربوون لەدەستگیرکردنی تەقەکەرەکان".
سه‌باره‌ت به‌هاناوه‌هاتنى هێزه ئه‌منیه‌کانیش، سه‌رچاوه‌که وتى: "دوابەدوای ڕووداوەکەش هەریەکە لەهێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و ئاسایشی سلێمانی و ئۆپەراسیۆنەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و دەزگای پۆلیسی سەر بەکۆمەڵەوە، تەقەکەرەکان ڕادەستی ئەو هێزانە کران".
وه‌کوو سه‌رچاوه‌که جه‌ختی کرده‌وه، "ئەوەی زیاتر لامان گومانه، بوونی سەرۆکی کۆمەڵ بووە لەناو بارەگاکەدا کە تەقەکانیش هەر لەوێ کراون".
سەرچاوەکە ڕه‌تیکرده‌وه هیچ قسه‌یه‌ک بکات له‌سه‌ر زیانی گیانی و مادیه‌کانى ئه‌و ڕووداوه، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى وت: تادەرکەوتنی ئەنجامی لیکۆڵینەوەکان نامانەوێت لەوبارەیەوە هیچ لێدوانێک بدەین کە ئایا دەستی سیاسی لەپشتەوەیە یان نا.
Your Comment