نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کوردستان: بەڕێوەبەری کەناڵی تەلەڤزیۆنی کوردستان لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە

بەشی کوردستان- ئایەتوڵڵا شاهروودی ڕایگەیاند بەڕێوەبەری ناوەندی دەنگ و ڕەنگی کوردستان لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە ئەوەش پاش ئەوەی پێشکەشکارێکی تەلەڤزیۆنەکە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا هەڵەیێکی قەباحەتی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئایەتوڵڵا شاهروودی نوێنەری وەلی فەقێ لە پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند ئەبولقاسم ئەمانوڵڵاهی بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی کوردستان لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە و ناوی چەند کەسێک وەکوو جێگرەوەی ناوبراو بۆ ئەو پۆستە پێشنیاز کراوە.

ناوبراو گوتیشی جەماوەری بەدین و مامۆستایانی ئایینیی کوردستان لەو هەڵەیەی لە تەلەڤزیۆنی نیشتمانی کراوە ئازاریان پێگەیشتووە و نموونەی دیکەش زۆرن بۆ ئەوەی ناڕەزاییی هاووڵاتییان لە شێوەی کارکردن و سیاسەتی گشتیی بەڕێوەبەری ناوەندی دەنگ و ڕەنگی کوردستان پەرە بسێنێت.

نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە پارێزگای کوردستان گوتیشی هاووڵاتییان و مامۆستایانی ئایینی چەندین جار ناڕەزایییان بەرانبەر بە بەرنامەکانی ناوەندنی دەنگ و ڕەنگی کوردستان دەبڕیوە و وتوویانە فەرهەنگی کورد تەنیا گۆرانی و هەڵپەڕکێی "چریکەی شەو" نیە.

شایانی باسە لە تەلەڤزیۆنی کوردستانەوە بەرنامەیێکی ڕاستەوخۆ بەناوی "چریکەی شەو" هەموو شەوێک کاتژمێر 10ی شەو پەخش دەکرێت کە لەو بەرنامەیەدا چەند کەسێک وەکوو گۆرانیبێژ دێنە ستێج و بۆ یەکەم جار گۆرانی دەچڕن و بەرنامەکە دوو پێشکەشکاری هەیە کە یەکیان وەکوو نوکتەبێژ دەور دەبینێت. حەفتەی ڕابردوو لە بەرنامەیێکی "چریکەی شەو"دا لە کاتێکدا بە خەیاڵی پێشکەشکارەکان دەنگی نێو ستۆدیۆ پچڕاوە کابرای نوکتەبێژ قسەیێکی قەباحەتی لە زار دەردەچێت و قەرەبووش ناکرێتەوە.

News Code 52550

Your Comment

You are replying to: .
captcha