بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ڕاپۆرتێکدا درەو میدیا باس لەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا هەڵکەوتە و پێگەیەکی تایبەتی هەیە و باس لە پێوەندییەکانی نێوانیان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە بوارەکانی سەربازی، ئابووری و بازرگانی، دەکات. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ئەگەر لە ڕابردوودا تورکیا لەوە دەترسا کە پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ببێتەهۆی دابەشبوونی وڵاتەکەی ئێستا لەوە دەترسێت کە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق پڕۆسەی نەوتیی هەرێمی کوردستان بەتەواوێتی کونترۆڵ بکات.
بەشی کوردستان- بەرپرسی گومرگی باشماخ لە مەریوان ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەکەوە بە ڕێژەی ۳۴٪ زیادی کردووە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرێوەبەری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی سكاڵای تایبه‌ت له‌سه‌ر پاره‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان، بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلا كرده‌وه.