تەقینەوە
-
هێرش کردنە سەر کاندیدەکانی هەڵبژاردن لە عێراق پەرەدەسێنێت
پاش زنجیرە هێرشێک بۆسەر کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کاندیدێک لە بەغدا تیرۆر کرا و نووسینگەی دوو کاندیدی دیکەش کرایە ئامانجی هێرشی چەکداری.
-
بارەگای بارزانی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی دەکات
بارەگای بارزانی، لەبارەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، کاندیدی هاوپەیمانیی سیادەی کرد، بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: کردەوەی لەم جۆرە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی و سەقامگیریی کۆمەڵگە.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق:
تیرۆر کردنی سەفا مەشهەدانی گوزارشته له چه‌قبه‌ستوویی تاوانباران
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی کرد، هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌کان چڕبکرێنه‌وه بۆ به‌دواداچون و ده‌ستگیرکردنی بکوژانی سه‌فا مه‌شهه‌دانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا و کاندیدی هاوپه‌یمانی سیاده بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
-
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق:
كوشتنی كاندیدەكەی هاوپەیمانی سیادە كردەوەیەكی تیرۆرستییە
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: كردنە ئامانجی سەفا مەشهەدانی، كردەوەیەكی تیرۆرستی بووەو پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی تایبەت لێكۆڵینەوەی تایبەت بەو رووداوە پێكدەهێنێت.
-
کانديدێکی هاوپەیمانی سیادە لە بەغداد تیرۆر کرا
سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد و کاندیدی هاوپەیمانی سیادە، لە ناوچەی تارمیە لە باکووری بەغداد، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیيەوە و کوژرا.
-
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
هیچ بەڵگەیێکی یەکلاییکەرەوەمان لەبارەی هێرشکارانی سەر هەرێمی کوردستان نییە
سەعدی ئەحمەد پیرە لەبارەی سەرچاوەی هێرشە درۆنییەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان دەڵێت: ''ئێمە هیچ بەڵگەیەکی یەکلاییکەرەوەمان لەسەر هێرشکارەکان نییە و هەمووی لە گوماندا کۆدەبێتەوە.
-
هێزەکانی سووریای دیموکرات:
زانیاریارییەکانی دیمەشق لەبارەی هێرشبەرانی سەر مارئیلیاس، دوورن لەڕاستی
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بانگەشەكانی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە حکوومەتی سووریا ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت زانیاریارییەکانیان لەبارەی هێرشبەرانی سەر کەنیسەی مار ئیلیاس، هیچ بنەمایێكی ڕاستی نییە.
-
تەقینەوەیێک لە دیمەشق چەندین قوربانیی لێکەوتەوە
تەقینەوەیێک لە کەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشق ڕوویدا، بەهۆیەوە ژمارەیێک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
-
ڕێبەری باڵای ئێران:
هه‌ر که‌مته‌رخه‌می یان مه‌به‌ستێک لە کاره‌ساته‌که‌ی بەندەری شەهید ڕەجایی ئاشکرا بکرێت
ئایەتۆڵڵا خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران داوای‌کرد لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری به‌نده‌ر عه‌باس بکرێت که بووه هۆی نیگەرانی و خەم و پەژارە.
-
مەسروور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی مەسعوود پزیشکیان کرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کەسوکار و قوربانیانی تەقینەوەی بەندەر عەباس کرد.
-
پەیامی سەرەخۆشی نێچیرڤان بارزانی پاش ڕووداوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی قووڵی خۆی ئاراستەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و خانەوادە و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس کرد.
-
هەسەدە لەبارەی تەقینەوەکەی مەنبج؛
تیرۆر و ئاژاوه سروشتی گرووپه به‌کرێگیراوه‌کانی سه‌ر به تورکیایه
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگه‌یاند، سه‌رکۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی مەنبج ده‌که‌ن که له‌لایه‌ن گرووپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به تورکیا ئه‌نجام درا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
-
تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە مەنبج ۳۰ قوربانیی لێکەوتەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە دەوازەی سەرەکی شاری مەنبج تەقیەوە و بەهۆیەوە ۳۰ کەس بوونە قوربانی.