ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێم ڕەخنە لە بڕیارەکە دادگای فیدراڵی دەگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە نادەستووری و نادادپەروەرانە وەسف دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ دەربارەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە رۆژی ١٥ی ٢ی ٢٠٢٢دا کرا، تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای گفتوگۆی چڕ و هەمەلایەنەی بڕیارەکە، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، بە نادەستووری ونادادپەروەرانە دادەنێت.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پارێزگاریکردن و داکۆکیکردن لە ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی ھەروەک لە دەستووری عێراق جێگیرکراون کە زۆرینەی خەڵکی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ دەنگیان بەو دەستوورەدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، حکوومەتی هەرێم هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردنی هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم بابەتە.

له‌ دوا بڕگه‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ڕه‌شنووسی ڕۆژمێری كشتوكاڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكرد كه‌ له‌ لایه‌ن بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خرایه‌ڕوو.

News Code 5206

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha