جێگری سەرۆکی پەرلەمان: دەبێ لە تەواوی عێراقدا خوێندن بە زمانی کوردی هەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ جیهانیی‌ زمانی‌ دایک، داوای له ‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندنی‌ باڵای عێراق کرد، ‌خوێندنی‌ زمانی‌ کوردی‌ له‌ پرۆگرامی‌ ‌ خوێندندا لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق دابندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵا رای گەیاند شانازییەکی زۆر به‌زمانی‌ کوردی ڕه‌سه‌ن و که‌له‌پووری‌ مێژوویی‌ مرۆڤایەتیمانه‌وه‌ ده‌که‌ین، پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌مووان باوه‌ڕیان به‌ره‌نگاوره‌نگی‌ زمان هه‌بێ و رۆشنبیریی لێبوورده‌یی‌ و پێکه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌ و برایه‌تی‌ و قبووڵکردنی‌ به‌رامبه‌ر بچەسپێنن، له‌پێناو بنیادنانی‌ کۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندوو.

جێگری‌ سه‌رۆکی پەرلەمانی عێراق به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ داوای لە هەردوو وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندنی‌ باڵای‌ حکوومه‌تی‌ فیدراڵی کردووە کە پێویستە خوێندنی‌ زمانی‌ کوردی‌ له‌ پرۆگرامی‌ ‌خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە تەواوی ناوچەکانی عێراق هەبێت، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ زمانێکی‌ فه‌رمییه‌، وه‌ک له ‌ده‌قی‌ بڕگه‌ی ده‌ستووردا هاتووه‌ له ‌مادده‌ی‌ 4: یه‌که‌م کە دەڵێت: "زمانی‌ عەرەبی و زمانی‌ کوردی دوو زمانی‌ فه‌رمیین له ‌عێراقدا".

News Code 5193

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha