بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵا رای گەیاند شانازییەکی زۆر به‌زمانی کوردی ڕه‌سه‌ن و که‌له‌پووری مێژوویی مرۆڤایەتیمانهوه ده‌که‌ین، پێویسته له‌سه‌ر هه‌مووان باوه‌ڕیان بهرهنگاورهنگی زمان هه‌بێ و رۆشنبیریی لێبوورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و برایه‌تی و قبووڵکردنی به‌رامبه‌ر بچەسپێنن، له‌پێناو بنیادنانی کۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندوو.
جێگری سه‌رۆکی پەرلەمانی عێراق به‌م بۆنه‌یه‌وه داوای لە هەردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای حکوومه‌تی فیدراڵی کردووە کە پێویستە خوێندنی زمانی کوردی له پرۆگرامی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە تەواوی ناوچەکانی عێراق هەبێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زمانێکی فه‌رمییه، وه‌ک له ده‌قی بڕگه‌ی ده‌ستووردا هاتووه له مادده‌ی 4: یه‌که‌م کە دەڵێت: "زمانی عەرەبی و زمانی کوردی دوو زمانی فه‌رمیین له عێراقدا".
Your Comment