بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە 2ی ڕەشەمە ساڵی 1400 زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 300 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون، کە 50 کەسیان لە بەشی چاودێڕیی چڕدان.
زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 151 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.
هەروەها لە ماوەی ئەم 24 کاتژمێرەدا کەس بەهۆی نەخۆشیەکەوە 2 کەس گیانی لەدەست داوە و کۆی ئەوانەی بەهۆی ئەم پەتایەوە لە پارێزگای کوردستان گیانیان سپاردووە گەیشتووەتە 1968 کەس.
Your Comment