لە ئێران 236 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 236 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 135 هەزار و 276 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە 2ی ڕەشەمەی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 19 هەزار و 110 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 961 هەزار و 562 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 236 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 135 هەزار و 276 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 517 هەزار و 436 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 5186

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha