وەزارەتی تەندروستی
-
پەیوەندییە سەربازی، ئابووری و بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ڕاپۆرتێکدا درەو میدیا باس لەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا هەڵکەوتە و پێگەیەکی تایبەتی هەیە و باس لە پێوەندییەکانی نێوانیان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە بوارەکانی سەربازی، ئابووری و بازرگانی، دەکات. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ئەگەر لە ڕابردوودا تورکیا لەوە دەترسا کە پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ببێتەهۆی دابەشبوونی وڵاتەکەی ئێستا لەوە دەترسێت کە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق پڕۆسەی نەوتیی هەرێمی کوردستان بەتەواوێتی کونترۆڵ بکات.
-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم:
وڵاتی ئوردن ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکانی ڕووداوەکەی سۆران ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کونسوڵی گشتیی ئوردن ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی بریندارەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران.
-
لەبارەى بڵاوبوونەوەى کۆلێرا لە هەرێم هۆشدارى دەدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی تووشبوانی کۆلێرا لە زیادبووندایە و ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە ناوچەکانی دیکەی هەرێم هەیە.
-
بەرزبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر هەرێمی کوردستان
ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەرزبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بەشێکی ژینگەیین و بە شێکی دەستکردن.