لە ميونشن نێچیرڤان بارزانی و وه‌زيرى به‌رگريى تورکيا کۆبوونەوە

بەشی تورکیا- لە ميونشن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  و خلووسی ئاکار وه‌زيرى به‌رگريى تورکيا کۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ ديدارێکدا له‌گه‌ڵ خلووسى ئاکار، وه‌زيرى به‌رگريى تورکيا که‌ له‌ ميانى به‌شداريکردن له‌ کۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا باسیان له‌ دۆخى عێراق و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌وڵه‌کانى ڕاسته‌ڕێکردنى پرۆسه‌ى سياسى کرد.

له‌ ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که‌دا تيشک خرايه‌ سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ تورکيا و جه‌خت له‌وه‌ کرايه‌وه‌ که‌ هاريکاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ تورکيا، له‌پێناو دابينکردنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌که‌دا بن.

شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌کانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له‌ عێراق و سووريا، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که‌ بوو.

News Code 5153

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha