ڕەئیسی و ئەردۆغان جەخت لە فراون کردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران-ئەنقەرە دەکەن

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران لە پێوەندیێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ خواست و جەختی لە فراوان کردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران شەوی شەممە لە گفتوگۆیێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ئەوەی کە هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ خواست ئاماژەی دا بە گرنگیی گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا بەتایبەت بواری ئابووری و جەختی لە تۆکمە کردنی هەماهەنگییەکانی تاران و ئەنقەرە کردەوە.

لای خۆیەوە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەم پێوەندییەدا سوپاسی سەرۆک کۆماری ئێرانی کرد بەبۆنەی هەواڵپرسی کردنیەوە و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ تۆکمە کردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تاران کردەوە و سوپاسی خۆی بۆ هەوڵەکانی ئێران ڕاگەیاند لە هەناردە کردنی گاز بۆ تورکیا.

News Code 5004

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha