بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە 18ی ڕێبەندانی ساڵی 1400 زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 213 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون، کە 20 کەسیان لە بەشی چاودێڕیی چڕدان.
زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 362 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.
هەروەها لە ماوەی ئەم 24 کاتژمێرەدا 1 کەس بەهۆی نەخۆشیەکەوە گیانی لەدەست داوە و کۆی ئەوانەی بەهۆی ئەم پەتایەوە لە پارێزگای کوردستان گیانیان سپاردووە گەیشتووەتە 1953 کەس.
Your Comment