لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا به‌رپرسێکی باڵای داعش ده‌ستگیرکرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی داعش ده‌ستگیرکرا‌ که‌ به‌رپرس بووه‌ له‌دابین کردنی خۆراک و ته‌له‌فۆن بۆ ئەندامانی ئەو گرووپە له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی تایبه‌تدا و دوای چاودێری وردی هێزه‌ ئه‌منیه‌کان بۆ چه‌کدارێک که‌ له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا هاتوچۆی کردوه‌، توانراوه‌ له‌ناوچه‌ی که‌نعوسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیربکرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و تیرۆسته‌ی ده‌ستگیرکراوه‌ به‌رپرسی دابین کردنی خۆراک و شتومه‌ک و مۆبایل و سیمکارت بووه‌ بۆ تیرۆرستانی داعش له‌ که‌ له‌چیای قه‌ره‌چوغ خۆیان حه‌شارداوه‌.

باسی له‌وه‌ش کرد، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستگیرکراوه‌ یه‌کێکه‌ له‌و تیرۆریستانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه‌ داواکراوه‌ به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر و له‌ئێستاشدا په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ کراوه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار کراوه‌ به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێکاره‌ یاساییه‌کان.

News Code 4980

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha