کوردپرێس: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان و شاندی دانووستانکار، سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی دارایی و سامانەسروشتییەکان و یاسایی بەشداری کۆبوونەوەکەن، بەڵام هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان لەگەڵ شاندی دانووستانکاریان کردووە، چوونکە دەبوو ئەو کۆبوونەوەیە لەناو هۆڵی پەرلەمان بێت و لەوێوە راستەوخۆ بۆ رایگشتی قسە بکرێت، هەرچەند ئەوان پێیان وانیە وردەکاریێک مابێت پەرلەمان و خەڵک نەیزانن.
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر ئەو داواکاریە بۆ کۆبوونەوەی شاندی دانووستانکار و پەرلەمان داوای حکوومەت بوبێت ئەوا نەدەبوو سەرۆکایەتی پەرلەمان رەزامەند بێت، بەڵام "سەرۆکایەتی پەرلەمان سەربەخۆیی خۆی وەکوو دامەزراوەیێکی هەڵبژێردراوی خەڵک لەدەست داوە، ئەگەرنا نەدەبوو دوای قسەی حکوومەت بکەوێت سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر ئیعلانی په‌کخستنی په‌رله‌مانیش نه‌کات، کار به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌کات که په‌رله‌مان په‌کبخه‌ن".
عەبدولستار مەجید باسی لەوەش کرد، "ئه‌بوو په‌رله‌مان چه‌ند کۆبوونهیێکی بکردایه له‌باره‌ی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک و خۆپیشاندانه‌کان و کوژران و برینداربوونی هاوڵاتیان".
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment