بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی به خه‌ندان-ی راگه‌یاندووە، شەوی پێنجشه‌ممه چه‌کدارانی داعش له سنووری رۆژئاوای چیای قه‌ره‌چوغ لەقەزای مەخموور هێرشیانکردوه‌ته سه‌ر یه‌کێک له سه‌نگه‌ره‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌کانی پێشمه‌رگه رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و دوای دروستبوونی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولا، هێرشه‌که‌ی داعش تێکشکێندراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شکرد، له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا، ژماره‌یه‌ک چه‌کداری داعش کوژراون، به‌ڵام ژماره‌یه‌که‌یان به‌وردی نه‌زانراوه، هه‌روه‌ها دوو پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون و له‌ئێستاشدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی شاری هه‌ولێر کراون.
Your Comment