نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد حەلبووسی و موقتەدا سەدر گەیشتە نەجەف

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی  ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نەجەف دەستیپێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ید موقته‌دا سه‌در تاوتوێی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و چۆنیه‌تی نه‌هێشتنی کۆسپ و گرفته‌کان ده‌کرێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی په‌یامێکی له‌ باره‌ی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و هه‌رێمی کوردستان بڵاو کرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەکان و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەکی سیاسیی خستووەتەڕوو.

بارزانی له‌په‌یامه‌که‌یدا رایگه‌یاند: لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەکان و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەکی سیاسیم خستووەتەڕوو.

لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم کردووە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەید موقتەدا سەدر بکەن و لەسەر چۆنیەتیی بەردەوام بوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی کۆسپ و گرفتەکان ڕاوێژ بکەن.

له‌به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌ی مەسعوود بارزانیدا هاتووه‌: هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێکهاتەکانیدا بێت.

News Code 4910

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha